بایرن میونشن دەستبەرداربوونی لە “دیوارەکە” ڕاگەیاند

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن، ئۆلیڤەر کان جیابوونەوەی یانەکەی لە نیکلاس سولی بەرگریکاری ئەڵمانی ڕاگەیاند.

نیکلاس سولی، بەرگریکاری تەمەن 26 ساڵی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە هاوینی 2022 بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن کۆتاییدێت، ئامادەنەبووە واژوو لەسەر گرێبەستی نوێ بکات و وا دیارە ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن، ئۆلیڤەر کان لەوبارەیەوە بە “سکای سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “نیکلاس سولی لە کۆتایی وەرزدا یانەی بایرن میونشن بەجێدەهێڵێت، بابەتی نوێکردنەوەی بۆندەکەی زۆری خایاند، گرێبەستی نوێمان پێشکەشکرد و پێی ڕازی نەبوو، لەبەرئەوەیە بەجێماندەهێڵێت”.

سولی لە ساڵی 2017وە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە کردووە، 158 یاری لە سەرجەم خوول و پاڵەوانێتییەکان بۆ یانە باڤارییەکە کردووە، چوار ناسناوی خوولی ئەڵمانیا، دوو جامی ئەڵمانیا، ناسناوێکی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاشی بەدەستهێناوە.

سولی بە دیواری میونشن ناسراوە و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، لەلایەن یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەوە داواکراوە.

بابەتی پێشتر

یونایتد بەدوای ڕاهێنەری نوێدا ناگەڕێت و ڕێگە ئاسانەکەی هەڵبژاردووە

بابەتی دواتر

ئەمریكا داواكارییەكی ڕوسیای بۆ وەرنەگرتنی ئۆكرانیا لە ناتۆ ڕەتكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share