ئەو کارەساتەی بەسەر ئەمریکا هاتووە بەدرێژایی مێژوو ڕووینەداوە

تیمی گۆڕەپان و مەیدانی ئەمریکا نزیکبووەتەوە لە شکستهێنان لەسەرجەم پێشبڕکێکانی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ 2020.

شەوی ڕابردوو تیمی ئەمریکا لە پێشبڕکێی (4 * 100) پۆستەی کوڕان شکستیانهێنا و نەیانتوانی هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنن، تەنانەت لە پاڵاوتنەکانەوە بە فاینەڵ نەگەیشتن.

دەربارەی ئاستی ڕاکەرانی تیمی ئەمریکا، کارڵ لیویس، ئەفسانەی ئەمریکا بە (ئێن بی سی) ڕاگەیاند، “ڕاکەرانی ئەمریکا هیچ شتێکیان بە ڕاستی نەکرد، کارەسات بوون، ئەو هەڵانەی کردیان تەنانەت یاریزانانی تیمی زانکۆش نایکەن، هیچ ڕابەرێکیان نییە”.

سەرەڕای ئەوەی تیمی ئەمریکا بۆ گۆڕەپان و مەیدان مێژووییە و لە کۆی 18 وەشانی ئۆڵیمپیاد پاڵەوانی 15 وەشان بوون، لەم وەرزەدا خاوەنی ڕاکەران، ترایڤۆن بۆمێل، فرێد کێرلی، ڕۆنی بەیکەر، کراڤۆن جیلیسپی بوون، کە باشترینەکانی ئەمریکا و جیهانن، بەڵام لەسەرجەم پێشبڕکێکانی کوڕان شکستیانهێناوە.

ئەوەی لەبەردەم تیمی ئەمریکا ماوەتەوە، ڕاکردنی پۆستەی (4 * 400)یە، ئەگەر لەو چالاکییەشدا شکستبهێنن، بۆ یەکەمجار دەبێت ئەمریکا لە ئۆڵیمپیاد هیچ میدالیایەک لە بواری گۆڕەپان و مەیدان بەدەستنەهێنێت.

بابەتی پێشتر

گواستنەوەی لوکاکو بۆ چێڵسی دوو بۆندی دیکە دەجوڵێنێت

بابەتی دواتر

مێسی لە بەرشلۆنەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆبامیانگ دەبێتە ئوزێلی نوێ !

هێرشبەری گابۆنی یانەی ئارسیناڵ، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ ئاستی بە پێی پێویست نییە و چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا لە…
زیاتر ببینە

لیڤەرپوڵ شکستی بۆ بردنەوە گۆڕی

لە هەفتەى پێنجەمی خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لەدەرەوەى یاریگاى خۆی ڕووبەڕووی ۆڵڤەرهامپتۆن بووەوە. ۆڵڤەرهامپتۆن گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام دواتر…
Total
0
Share