به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه‌.. له‌ سلێمانى ته‌رمى پیاوێكى بەته‌مه‌ن دۆزرایه‌وه‌‏

ته‌رمى پیاوێكى 65 ساڵ له‌ شه‌قامى مه‌وله‌وى دۆزرایه‌وه‌، به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ‏فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانی، “به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه”‌.‏

سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانى به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ‏ڕاگه‌یاند، “به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ته‌رمى پیاوێكى ته‌مه‌ن 65 ساڵ له‌ شه‌قامى مه‌وله‌وى ‏دۆزراوه‌ته‌وه‌ و هیچ ناسنامه‌یه‌كى پێنه‌بووه‌”.‏

وتیشی، “ئه‌و پیاوه‌ به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه‌ و ته‌رمه‌كه‌شی ڕه‌وانه‌ى پزیشكى ‏دادوه‌ری كراوه،‌ تاوه‌كو توێكاریى له‌سه‌ر بكرێت”.‏

بابەتی پێشتر

بایدن نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجامدراوە و ئەگەری شێرپەنجە لەبەردەمیدایە

بابەتی دواتر

یورۆپا لیگ.. ئەمشەو ناسنامەی بەشێك لە تیپە سەركەوتووەكان دەردەكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: پێویستە کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، لەدوای بڕیارەکەی دەستەی دادوەری پێویستە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان…
Total
0
Share