هەوڵدەدرێت هاوڵاتییانی هەرێم لە قەرز و پێشینەکانی بانکی ناوەندی سوودمەندببن

لە رێگەی فراكسیۆنی یەكێتییەوە، هەوڵدەدرێت هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان سوودمەندببن لەو قەرز و پێشینانەی بانکی ناوەندیی عێراق دەیاندات بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی فراكسیۆنی ی. ن. ك لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، ناوەڕۆكی هەوڵەكانی بۆ ئێستا ئاشكراكرد و رایگەیاند، سەردانی بانکی ناوەندیی عێراقی كردووە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی کەرتی بانکی و سیاسەتی نەختینەیی و نرخی ئاڵوگۆڕی دینار و دۆلار و چەند پرسێکی تر، لەوانە سوودمەندبوونی هاوڵاتییانی هەرێم لە قەرز و پێشینەکانی بانکی ناوەندی.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتی، لەگەڵ د. عەمار حەمەد خەڵەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی و د. ئیحسان یاسری راوێژکاری بانکەكەدا كۆبووەتەوە، گفتوگۆیانكردووە لەبارەی چۆنێتیی دانانی میکانیزمێك بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە نەختینەیی و داراییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی.

د. نەرمین مەعروف جەختیكردەوە كە ئەو هەوڵانەیان لەپێناو سوودمەندبوونی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانن لەو پێشینە و قەرزانەی بانکی ناوەندی دەیاندات بە هاوڵاتییان، فەرمانبەران و مووچەخۆران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، رۆژی شەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی…
Total
0
Share