بایدن نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجامدراوە و ئەگەری شێرپەنجە لەبەردەمیدایە

كۆشكى سپی بڵاویكرده‌وه‌، جۆ بادین سه‌رۆكى ئه‌مریكا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى بۆ ئه‌نجامدراوه‌ ‏و له‌ ئێستادا ته‌ندروستیی جێگیره‌. ‏

دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆی تێكچوونى ته‌ندروستیی جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه‌، ‏كۆشكى سپی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “نه‌شته‌رگه‌ری قۆڵۆنی بۆ كراوه‌ و ‏گرێیه‌ك ده‌رهێندراوه”‌.‏

ڕوونیشیكردووته‌وه‌، “ئه‌و گرێیه‌ی له‌ قۆڵۆنی بایدن ده‌رهێندراوه‌، دوای پشكنین، پاك بووه‌ ‏و به‌ هێمنی گه‌شه‌ی كردووه‌”.‏

كۆشكى سپی جه‌ختىشیكردووەتەوە، “ته‌ندروستیى بایدن له‌ ئێستادا به‌ره‌و جێگیری ده‌ڕوات ‏و چیتر پێویست به‌وه‌ ناكات چاره‌سه‌ر بدرێته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا”.‏

به‌ پێی پێشبینییه‌كانی پزیشكانی كۆشكی سپی، كه‌ میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، ‏ئەگەر هەیە نه‌خۆشییه‌كه‌ی بایدن له‌ داهاتوودا ببێت به‌ شێرپه‌نجه.‏

جۆ بایدن ته‌مه‌نی 79 ساڵه‌ و به‌ بەتەمەنترین سه‌رۆكی ئه‌مریكا داده‌نرێت و له‌ هڵ‌لبژاردنى ‏ساڵى 2020دا توانى به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ-دا سه‌ربكه‌وێت و ببێته‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا.‏

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر میدیای ئەمریكی بڵاویكردەوە، لەو كاتەی نەشتەرگەری بۆ بایدن ‏كراوە، بۆ ماوەی نزیكەی سێ كاتژمێر دەسەڵاتەكانی سەرۆك دراوە بە كامالا هاریس ‏جێگری سەرۆكی ئەمریكا.‏

بابەتی پێشتر

هەولێر لەژێر هەڕەشەی چیدایە؟

بابەتی دواتر

به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه‌.. له‌ سلێمانى ته‌رمى پیاوێكى بەته‌مه‌ن دۆزرایه‌وه‌‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share