ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.
له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی به‌هێزدا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له یاریگای ئیتیحاد میوانداریی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی سیتیزن کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی سیتی له خوله‌که‌کانی 63، 77 له‌لایه‌ن ڕه‌حیم ستێرلینگ و گابریێل جیسوزه‌وه تۆمارکران، تاکه گۆڵه‌که‌ی پاریس له خوله‌کی 50 له‌لایه‌ن کیلیان مباپێ-وه تۆمارکرا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر شیریف تیراسپۆڵ تۆمارکرد.
گۆڵه‌کانی مێره‌نگی له خوله‌که‌کانی 30، 45، 55 له‌لایه‌ن داڤید ئالابا، تۆنی کرۆس، که‌ریم بنزیمه‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان، مان سیتی به کۆکردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی گروپی (A) جێگیربوو، پاریس سان جێرمانی به هه‌شت خاڵه‌وه له پله‌ی دووه‌مدا هێشته‌وه، هه‌ردوو یانه‌که‌ش سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌رکرد.
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدیش به کۆکردنه‌وه‌ی 12 خاڵ گه‌ڕایه‌وه بۆ پله‌ی یه‌که‌می گروپی (D) و ئینته‌ر میلان به 10 خاڵه‌وه بۆ پله‌ی دووه‌م دابه‌زی، هه‌ردوو یانه‌ی شاهانه و ئینته‌ریش سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغه یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌کان مسۆگه‌رکرد.
ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان:
مان سیتی 2-1 پاریس سان جێرمان
کله‌پ بروج 0-5 لایپزیک
لیڤه‌رپوڵ 2-0 پۆرتۆ
ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید 0-1 میلان
سپۆرتینگ لشبۆنه 3-1 دۆرتمۆند
شیریف تیراسپۆل 0-3 ڕیاڵ مه‌درید