ماڵدینی متمانە بۆ گۆتزە دەگەڕێنێتەوە

ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ئایندهۆڤن، ماریۆ گۆتزە لەلایەن یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵییەوە گرنگی پێدەدرێت.

ماڵپەڕی “گۆڵ – ئیتاڵیا” ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا پاولۆ ماڵدینی و فرێدریک ماسارای بەڕێوەبەرانی ڕۆسۆنێری لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

هەوڵەکانی ماڵدینی و ماسارا بۆ گواستنەوەی ماریۆ گۆتزە، ئەستێرەی پێشووی دۆرتمۆند و بایرن میونشنە، نرخی شکاندنی بۆندەکەشی بە چوار تاوەکو شەش ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

گۆتزەی تەمەن 29 ساڵ دوای بەجێهێشتنی بایرن و دۆرتمۆند بە درێسی ئایندهۆڤنەوە جارێکی دیکە بەهێزەوە گەڕاوەتەوە، لە 77 یارییدا بەشداری کردووە و 18 گۆڵ و 18 ئەسیستی تۆمار کردووە.

گۆتزە خاوەنی گۆڵی یەکلاکەرەوەی فیناڵی مۆندیالی 2014یە بۆ ئەڵمانیا، لەم وەرزەدا 52 یاری لە سەرجەم و خول و پاڵەوانێتییەکاندا کردووە، 12 گۆڵ و 11 ئەسیستی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ زه‌حمه‌ت برێنتفۆردی تێپه‌ڕاند

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی زه‌حمه‌تی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌…
Total
0
Share