ئەفسانەی مۆندیال کۆچی دواییکرد

ئەفسانەی فەرەنسا، جەست فۆنتین لە تەمەنی (89) ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسا، جەست فۆنتین، کە خاوەنی ژمارەی پێوانەییە لە تۆمارکردنی گۆڵ لە یەک وەشانی مۆندیال، لە تەمەنی (89) ساڵیدا کۆچی دواییکرد، خێزانەکەشی هەواڵەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە.

فۆنتێن (21) یاریی نێودەوڵەتی بۆ فەرەنسا کردووە، یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی “لێس بلوس” لە مۆندیالی سوید-ی 1958.

فۆنتین بۆ یەکەمجار لە مێژووی وڵاتەکەیدا سەرکردایەتی فەرەنسای کرد بۆ قۆناغی پێش کۆتایی، بەڵام لەو قۆناغەدا بە بەڕازیلی پێلێ دۆڕان.

فۆنتاین لە نێوان ساڵانی 1953 بۆ 1960 لە (21) یاریی نێودەوڵەتی بۆ فەرەنسا (30) گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها خاوەنی ڕیکۆردی زۆرترین گۆڵە لە یەک وەشانی مۆندیال، کە مۆندیالی 1958 و توانیویەتی (13) گۆڵ تۆماربکات.

بابەتی پێشتر

مێسی ئۆفەرێکی دیکەی لە سعوودیەوە پێگەیشتووە

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد و ئۆسیمین بەیەکەوە دەبەسترێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر…
Total
0
Share