کۆنگرەى ئەنچیلۆتی پێش یاریی ڤیاریاڵ

ئەمشەو کاتژمێر 6:15 خولەک یانەى ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەى یاریگاى خۆی دەبێتە میوانی یانەى ڤیاریاڵ.

پێش یارییەکە ئەنچیلۆتی دانی بە قورسی ڕکابەرەکەیان نا و تەئکیدی کردەوە کە پێویستە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن بۆ ئەوەى بیبەنەوە.

وتەکانی ئەنچیلۆتی

/ ڕاهاتوین لەسەر ئەنجامدانی یاریی هەر سێ ڕۆژ جارێک، لیستی یاریزانەکان پڕبونەتەوە و تەنها سێ یاریزان بەشداری ئەو یارییەى ڤیاریاڵ ناکەن.

/ کارڤاخال و ئۆدریزۆلا و ماریانۆ دیاز لە یارییەکەى ڤیاریاڵ دورخراونەتەوە

/ سیتین حەزی بە شێوازی هێرشبەری هەیە و یارییەکە کراوە دەبێت، پێویستە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین تا بتوانین بیبەینەوە

/ بۆ هەموو  یارییەک باشترین پێکهاتە دەستنیشان دەکەم

/ هەموو یاریزانەکان لە حاڵەتی تەرکیز کردندان و هیچیان نەهاتون بۆ ئەوەى ئامۆژگاری بە من بدەن

/ هیچ یاریزانێک تا ئێستا سکاڵای نەکردووە لەسەر ئەوەى یاریی پێنەکراوە

بابەتی پێشتر

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا بەکارهێنانی دەرمانی بیرچوونەوەی پەسەند کرد

بابەتی دواتر

پاریس گرێبەستی سێ یاریزان نوێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدانێکی قورس بەر پۆرتوگال کەوت

بەرگریکاری باڵی چەپی پۆرتوگال، نونۆ مێندێش دووچاری پێکانێکی قورس بووە و تەواوی یارییەکانی داهاتووی پۆرتوگال لە مۆندیال لەدەستدەدات.…
Total
0
Share