دیك ئادڤۆگات ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بە بیانووی هۆكاری تایبەتەوە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی یەكێتیی تۆپی پێی وڵاتەكە كرد.
ئادڤۆگات پەیوەندی بە عەدنان درجال سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراقەوە كردووە و داوای لێكردوە ڕێگەی پێبدات بگەڕێتەوە بۆ هۆڵەندا و لەبەر هۆكاری خێزانی دەستلەكاركێشانەوەی قبوڵ بكرێت.
یەكێتیی تۆپی پێی عێراق بۆ جێگەی ئادڤۆگات، پەیوەندی كردووە بە زیلیكۆ پیترۆڤیچ-ی یاریدەدەریەوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتیی هەڵبژاردەكە بكات.
پیترۆڤیچ پێشتر لە یانەی فاینۆردی هۆڵەندی و لە هەڵبژاردەی عێراقیش یاریدەدەری ئادڤۆگات بووە.
بڕیاریشە سەرپەرشتیی هەڵبژاردەی عێراق بكات لە جامی عەرەب، كە عێراق شانبەشانی هەڵبژاردەكانی بەحرەین و قەتەر و عومان یاریی دەكات.