بە فەرمی.. تیروپشکی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026

ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیروپشکی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 و جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2027 ئەنجامدرا.

قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکان لە دیاریکردنی ئاستی چوارەمەوە دەستپێدەکات، بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردەکانی ئاستی چوارەم و یەکێک لە هەڵبژاردەکانی ئاستی سێیەم.

تیروپشکی قۆناغی دووەمیش کە 36 هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت و لە نۆ کۆمەڵە پێکهاتووە، یەکەم و دووەمەکان دەگەن بە قۆناغی سێیەم و جامی ئاسیا، کە بڕیارە لە قەتەر سازبکرێت.

قۆناغی سێیەمیش 18 هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت و لە سێ کۆمەڵە پێکدێت، یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان بەشداری مۆندیال دەکەن و سێیەم و چوارەم ناچارن پاڵاوتنی چوارەم ئەنجامبدەن.

ئەنجامی تیروپشکەکە بەم جۆرەیە:

کۆمەڵەی یەکەم: قەتەر – هیندستان – کوەیت – ئەفغانستان یان مەنگۆلیا.

کۆمەڵەی دووەم:  ژاپۆن – سوریا – کۆریای باکوور – میانمار یان ماکاو.

کۆمەڵەی سێیەم: کۆریای باشوور – چین – تایلاند – سەنگافورە یان گوام.

کۆمەڵەی چوارەم: عومان – قرغیزستان – مالیزیا – تایوان یان تیمۆری ڕۆژهەڵات.

کۆمەڵەی پێنجەم: ئێران – ئۆزبەکستان – تورکمانستان – هۆنگ کۆنگ یان بۆتان.

کۆمەڵەی شەشەم: عێراق – ڤێتنام – فلیپین – ئێندۆنیسیا یان برونای.

کۆمەڵەی حەوتەم: سعوودیە – ئوردن – تاجیکستان – کەمبۆدیا یان پاکستان.

کۆمەڵەی هەشتەم: ئیمارات – بەحرەین – یەمەن یان سریلانکا – نیپاڵ یان لائۆس.

کۆمەڵەی نۆیەم: ئوسترالیا – فەلەستین – لوبنان – ماڵدیڤ یان بەنگلادیش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لو ئۆڵیمپیکۆ لازیۆی کوتا به‌زه‌ویدا و دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر لازیۆ تۆمارکرد. هه‌ڵۆکانی لازیۆ…
Total
0
Share