پلانی مانچستەر یونایتد بۆ دیاریكردنی ڕاهێنەری نوێ ئاشكرابوو

ئیدارەی مانچستەر یونایتد دەیەوێت بەشێوەیەكی كاتی ئیرنێستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنەری ‏پێشووی بەرشلۆنە لەجێگەی سۆلشایەر دیاریبكات، تا لەكۆتایی وەرزدا بڕیاری كۆتایی ‏دەدات.‏

سۆلشایەر بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی مانچستەر یونایتدەوە دوورخرایەوە و لەجێگەكەی ‏مایكل كاریك بەشێوەیەكی كاتی پۆستی ڕاهێنەرایەتیی یانەكەی وەرگرتووە.‏

لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە كە ئیدارەی مانچستەر یونایتد بەشێوەیەكی كاتی گرێبەست ‏لەگەڵ ڕاهێنەرێكدا بكات تا كۆتایی وەرز و دواتر پەیوەندی بە پۆچتینۆ-ی ڕاهێنەری ‏پاریس سان جێرمانەوە دەكات.‏

ڕاگەیاندنەكان پێشبینی دەكەن ئیرنیستۆ ڤالڤێردی-ی ئیسپانی ئەو كەسە بێت كە ئیدارەی ‏مانچستەر یونایتد دەیەوێت بەشێوەیەكی كاتی تیمی یانەكەی بداتە دەست.‏

ڤالڤێردی پێشتر ڕاهێنەری بەرشلۆنە بووە و دوو نازناوی خولی ئیسپانیای لەسەر یەك ‏بردووەتەوە، تا لە مانگی یەكی ساڵی 2020 لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.‏

بابەتی پێشتر

ڕاهێنەری عێراق دەستیلەكاركێشایەوە

بابەتی دواتر

چاڤی هەڕەشە لە بایرن میونشن دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share