نرخى نه‌وت بۆ سه‌روو 82 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌‏

نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى خێراى تۆماركرد و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت بۆ ‏سه‌روو 82 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.‏

له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى نه‌وتدا، ئەمڕۆ نرخى نه‌وت به‌راورد به‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ ‏به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى خێراى تۆماركرد، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت به‌ 82.52 دۆلار ‏مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.‏

هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكا به‌ 80.84 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.‏

لەكاتێكدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت زۆر دابەزی و هاتە نزیكەی 78 دۆلار.‏

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی زیادبوونى خواست له‌سه‌ر نه‌وت و به‌كارهێنانى ‏یه‌ده‌گى نه‌وت له‌لایه‌ن ژاپۆن و ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌وه‌، نرخى نه‌وت ‏بەرزبووەتەوە.‏

بابەتی پێشتر

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دەرماڵەی خوێندكاران تاوتوێدەكات

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: تا بەهاری داهاتوو 700 هەزار کەس لە ئەوروپا بەکۆرۆنا دەمرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە 8 دۆلار دابەزیوە. بەیانی ئەمڕۆ هەینی،…
Total
0
Share