ڕێبەری ڕەوتی سەدر پێشوازی لە پەیامەکەی نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، لە قسەکانی پلاسخارت دەرکەوت کە هیچ بەڵگەیەک لەسەر ساختەکاری نییە له هه‌ڵبژاردندا.
موقتەدا سەدر، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له تویتێكدا كه له‌هه‌ژمارى تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تى، “داوا لەو لایەنانە دەکەین کە ناڕازین لە ئەنجامه‌كانی هەڵبژاردن خۆیان بەدووربگرن لە تێکدانی ئارامی و ئەنجامه‌كان قبوڵبكه‌ن و بیكه‌نه وێستگەیەک بۆ بەخۆداچوونەوە”.
سه‌در باسی له‌وه‌شكردووه، پێویستە دادگای فیدراڵی بە بێلایەنی و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ تانەکاندا بکات و چۆک دانەنێت بۆ فشارە سیاسییەکان.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه “گرنگترین خاڵ کە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامەکەی باسی لێوه‌كرد ئه‌وه‌یه كه دەركه‌وتووه بەڵگە لەسەر ساختەکردنی هەڵبژاردنەکان نییە.”
له به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌ى ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌دردا هاتووه، “هاوڵاتییان خواستیان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی هەیە و لەسەر ئەو بنەمایەش دەنگیانداوە تا ئەو حکومەتە ئاسایش، ئارامی و ئاوەدانیان بۆ دابینبکات”.