سوید داوای لێبوردنی لە عێراق کرد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە نامەیەکی داوای لێبوردنی لە هاوتا سویدییەکەیەوە پێگەیشتووە و سەرەڕای داوای لێبوردن جەختدەکاتەوە، هەموو کردەوەیەکی دژ بە ئیسلام رەتدەکەنەوە.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە، “ئەمڕۆ نامەیەکمان لە وەزارەتی دەرەوەی سویدەوە پێگەیشت کە خەمباری وڵاتەکەی لە سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن کەسێکەوە دەرەدەبڕێت”.

جەختیشدەکاتەوە، “هەموو کردەوەیەکی دژ بە ئیسلام رەتدەکەینەوە”.

باسی لەوەکردووە کە حکومەتی سوید رێکارە یاساییەکان دەگرێتەبەر بۆ ئەو پێشێلکارییانە بەپێی یاسای ئەو وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، “ئێمە بەدواداچوون بۆ داواکارییەکەمان دەکەین سەبارەت بە رادەستکردنەوە سەلوان مۆمیکا کە قورئانی پیرۆز لەبەردەم مزگەوتێکی ستۆکۆڵم سوتاند”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لەو…
Total
0
Share