ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیی سلێمانییه‌وه‌

لیژنه‌ى ئه‌منیی پارێزگاى سلێمانى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “تێكدانى ئارامى و جوڵه‌ى ژیانى خه‌ڵك به‌هیچ جۆرێك ڕێگه‌پێدراو نیه‌ وهێڵی سوره‌، سه‌رپێچی كارانیش ڕووبه‌ڕووی توندترین سزاى یاسایی ده‌بنه‌وه‌”.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا لیژنه‌ى ئه‌منیی پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “خۆپیشاندان به‌شێوازێكى ئارام و شارستانى دیوێكى جوانى بابه‌ته‌كانى دیموكراسییه‌، ڕێز له‌ داواكانى خوێندكاران ده‌گرین، په‌یامه‌كانیان گه‌یشتووه‌ته‌ به‌رزترین ئاستى هه‌ڕه‌مى ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمى حكومه‌ت”.

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردووه‌، “هێزه‌ئه‌منییه‌كان ڕێنمایی پێویستكراون كه‌ به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ره‌ ڕاسته‌قینه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام مامه‌ڵه‌یه‌كى تر له‌گه‌ڵ كه‌سانى خزێندراو بۆ مه‌رامه‌ گوماناوییه‌كان وئه‌جێندا جیاجیاكان بكه‌ن”.

لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منیی پارێزگاى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، “تێكدانى ئارامى و جوڵه‌ى ژیانى خه‌ڵك به‌ هیچ جۆرێك ڕێگه‌پێدراو نیه‌ وهێڵی سوره‌، سه‌رپێچی كارانیش ڕووبه‌ڕووی توندترین سزاى یاسایی ده‌بنه‌وه‌”.

هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م بریندارانى خوێندكاران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌خوازێت.

بابەتی پێشتر

"ئەو تێكدەرانەی داواكاری ڕەوای خوێندكارانیان قۆستووەتەوە دەستگیردەكرێن"

بابەتی دواتر

پلاسخارت دەربارەی "تەقینەوەی توڕەیی سەركوتكراو" لە عێراق هۆشداریدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی حزب

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مامجەلال ڕایدەگەیەنێت، “یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی…
Total
0
Share