پۆلیسی كەركوك روونكردنەوە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی دەنگداندا دەدات

فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك رایدەگەیەنێت، لە رۆژی 18ی ئەم مانگە كە هاوكاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێناكرێت.

فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای كەركوك لە كاتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەروازە سنوورییەكان و رێگای نێوان پارێزگاكان داناخرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاتوچۆی ماتۆڕسكیل بە هەمو جۆرەكانییەوە لە رۆژی هەڵبژاردنەكان قەدەغەدەكرێت و جووڵەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پێنج تۆن یان زیاتر لە سەنتەری شار و ناوەندەكانی قەزا و ناحیەكان قەدەغەدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی: شەش پڕۆژەی گەورە بەڕێوەیە و سلێمانی دەباتە قۆناغێکی دیکە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەش پڕۆژەی گەورە بەڕێوەیە و بەم پڕۆژانە سلێمانی دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە. شاناز بەدران، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری: وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت نەخۆشخانەکانمان بکات بە گۆڕستان

کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری، رایگەیاند، “وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت نەخۆشخانەکانمان بکات بە گۆڕستان”. لەبەرامبەر بە ئەهلیکردنی تاقیگە حکومییەکان، کۆنگرەی…
Total
0
Share