زانكۆی سلێمانی تا یەكشەممە خوێندن ڕادەگرێت

كۆلێجی زمانی زانكۆی سلێمانی

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا خوێندن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕابگرێت، یاریدەدەری ‏سەرۆكی زانكۆ دەڵێت، یەكشەممەی داهاتوو دەوام دەستپێدەكاتەوە.‏

د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران بە تۆڕی ‏میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەبەر بەرژەوەندیی خوێندكاران و بۆ پاراستنی گیانیان و ‏دوورخستنەوەی كەسوكاریان لە ترس و نیگەرانی، ئەنجومەنی زانكۆ بڕیاریدا خوێندن بۆ ‏ماوەی دوو ڕۆژ، لە 24 و 25ی مانگ ڕابگرێت.‏

وتیشی، دەوامی خوێندن لە زانكۆ ڕۆژی یەكشەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو ‏دەستپێدەكاتەوە.‏

ڕاگرتنی دەوامی خوێندن لەكاتێكدایە، ماوەی چەند ڕۆژێكە خوێندكارانی زانكۆ و ‏پەیمانگاكان لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەر خۆپیشاندانیان بۆ ‏داواكردنی گەڕاندنەوەی دەرماڵە دەستپێكردووە.‏

بەپێی وتەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ، دەوامی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ لەو ‏دوو ڕۆژەدا ئاساییە.‏

بابەتی پێشتر

مێسی لەبارەی مباپێ و پاڵەوانی چامپیۆنزلیگەوە بۆچوونی خۆی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

چێڵسی دڵنیایە لە گرێدانی مەیسن ماونت بە لەندەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share