پەرلەمانتارێك: تا كورد یەكڕیز نەبێت تەعریب بەردەوام دەبێت

پەرلەمانی كوردستان پرسی تەعریبكردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی تاووتوێ كرد، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، بۆ بە تەعریب كردن سوود لە پەرتەوازەیی كورد وەرگیراوە.

لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە كۆبوونەوەیەكدا چەند پرسێكیان تاووتوێكرد، تەوەرێكی كۆبوونەوەكەش بابەتی پرۆسەی تەعریبكردن بوو لە ناوچە كوردستانییەكان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی شوبات، جەمال حەوێز، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بە ڕاستی دەبینین، لە ئێستادا پرۆسەی تەعریبكردن بەردەوامە، لە سەرگەڕان و پەلكانە و داقوق و ئەو ناوچانە جارێكی دیكە بە تەعەدا عەرەبەكان گەڕاونەتەوە و ئەو زەویانەیان كێڵاوە”.

ئەگەر كورد بەمجۆرە بچێتە هەڵبژاردنەكانەوە زیانی گەورەی پێدەگات

بۆ چارەسەری ئەو دۆخەش، جەمال حەوێزی وتی، “چارەسەری تەعریبكردن یەكڕیزیی كوردە، ئەگەر كورد یەكڕیز بێت ئەوان ناتوانن بێن و بە ئارەزووی خۆیان زەوی داگیر بكەن، بەڵام دەبینن كورد هەر یەكەی لە دۆڵێكە و پەرتەوازە بووە، ئەوەیان بە فرسەت زانیوە”.

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم داوای كرد، “كورد لەناوخۆیدا ئاشتەوایی بكات و یەكڕیز بێت، بەو یەكڕیزییەشەوە ڕێككەوتنێكی كۆنكرێتی لەگەڵ بەغداد بكات بۆ چارەسەری كێشەی ناوچە كوردستانییەكان”.

نەشیشاردەوە، یەكێك لە مەترسییە گەورەكانی پەرتەوازەیی كورد ئەوەیە “ئەگەر كورد بەمجۆرە بچێتە هەڵبژاردنەكانەوە زیانی گەورەی پێدەگات”.

جەمال حەوێز ئاشكراشیكرد، “بڕیاریشە لیژنەكەمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەسەر ئاوارەكانی شەنگال كۆببێتەوە، چونكە هەفتەی ڕابردوو دوو چادر سوتان و خانەوادەیەك مردن و تەنها یەك كەسیان ڕزگاری بوو، داوا دەكەین كە ئاوارەكان بگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان و ژیانیان دابین بكرێت”.

سەبارەت بە كاتی كۆبوونەوەی لیژنەكەی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ، جێگری سەرۆكی لیژنەكە وتی، “سەردانەكە پرۆتۆكۆلییە و لە نزیكترین دەرفەتدا سەردانی دەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك کەسێک ده‌ستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو…
زیاتر ببینە

گوڵستان کلچ گۆچیگیت: پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی بۆ ئاسانکردنی چارەسەرکردنی پرسی کورد، سەردانی زیندانی ئیمراڵی…
Total
0
Share