مێسی لەبارەی مباپێ و پاڵەوانی چامپیۆنزلیگەوە بۆچوونی خۆی ئاشکراکرد

لیۆ مێسی، ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان، لە چاوپێکەوتنێکدا بۆچوونی خۆی لەبارەی ناسناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگەوە ئاشکرادەکات.

ئەفسانەکەی وڵاتی تانگۆ بە ڕۆژنامەی مارکای ڕاگەیاندووە، “لەڕاستیدا نازانم مباپێ پەیوەندی بە ڕیاڵەوە دەکات یان نا، ئەوەی لە مێشکی خۆیدایە خۆی دەزانێت چییە و چی دەکات، من خۆشحاڵدەبم ئەگەر وەرزێکی دیکەش لەگەڵماندا بەردەوامبێت، یاریزانێکی گرنگە و سەرنجی خستووەتەسەر بەدیهێنانی خەونەکانی لە پاریس، دوای کۆتاییهاتنی وەرز بڕیاردەدات، بەڕاستی نازانم چ بڕیارێک دەدات”.

هەروەها دەڵێت، “جگە لە ئێمە (پاریس)، چەندین یانەی دیکە بوونیان هەیە، کە ململانێ بۆ ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکەن، لیڤەرپوڵ، ڕیاڵ مەدرید، ئەتلەتیکۆ مەدرید، مانچستەر سیتی و بایرن میونشن، چامپیۆنزلیگ یەکێکە لە کێبڕکێکارترین خولەکان بەتایبەت لەم چەند ساڵەی دواییدا، چونکە چەندین یانە ململانێییان بۆ ناسناوەکە دەستپێکردووە”.

“پوڵگا” لە وەڵامێکیشدا لەبارەی سێرجیۆ ڕامۆسەوە ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتاوە سەیربووە بەلایەوە بوونەتە هاوڕێ لەیەک پێکهاتە، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات هەموو شتێک لەنێوانیاندا ئاساییبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

427 دادوەری دەستگیركردووە.. دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئیدانەی توركیا دەكات

بابەتی دواتر

زانكۆی سلێمانی تا یەكشەممە خوێندن ڕادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share