راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتییەوە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووەوە و تیایدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سەركەوتنی سیاسەتی یەکێتی لە ئاستی کوردستان و عێراقدا كرد.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی وێڕای رێزگرتن لە یادی قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە کە تاوانێکی بێوێنەی رژێمی دیکتاتۆری بەعس بوو دژ بە گەلەکەمان و، ناردنی درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کارەساتەکە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆڕاگری پارێزگاکە کرد بە بۆنەی بڕیاری بەڕەسمی ناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگای (١٩)هەمین لە عێراقدا، دەستخۆشی لە حکومەتی ناوەندی کرد کە رەمزیەتی ئەم بڕیارە قەرەبوویەکی مەعنەوییە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی شارەکە و هاندەریشە تاوەکو لە هەموو ئاستەکان قەرەبووی ئاوەدانکردنەوە و ساڕێژکردنی برینەکانی هەڵەبجە بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا بە تێروتەسەلی گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق کرا، بە تایبەت پەیوەندیی روو لە گەشەکردووی یەکێتی لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی کوردستان و بەغداد، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

لەو رووەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئاماژەی بە سەرکەوتنی سیاسەتی یەکێتی لە ئاستی کوردستان و عێراق کرد کە بەرهەمی یەکهەڵوێستی و یەکبڕیاری سەرکردایەتییە و بۆتە راستییەکی حاشاهەڵنەگر لای دۆستەکانی یەکێتی لە ناوەوە و دەرەوەشدا.

لە كۆتاییشدا گفتوگۆ لەسەر کاروباری رێکخراوەیی ئۆرگانەکان و رێوشوێنی پێشخستنیان کرا.

بابەتی پێشتر

میتا 10 هەزار كار هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی دواتر

گاردیان: بوش سەبارەت بە داگیرکردنی عێراق لە دوو ساڵدا نزیکەی هەزار درۆی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزینی نۆرماڵ هەرزانكرا

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ 25 دینار دادەبەزێت و سەرجەم بەنزینخانەكان پابەندی دابەزاندنی نرخەكەی دەبن.…
Total
0
Share