چێڵسی دڵنیایە لە گرێدانی مەیسن ماونت بە لەندەنەوە

یانەی چێڵسی ئینگلیزی دڵنیایە لە نوێکردنەوەی بۆندی مەیسن ماونت، کە بڕیارە هاوینی 2024 کۆتایی بە گرێبەستەکەی بێت.

چەندین سەرچاوەی بەریتانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، کە مەیسن ماونت لەلایەن یانەی چێڵسی-یەوە ڕێز لە تواناکانی ناگیرێت و بەنیازە لە هاوینی 2024، یاخود پێشوەخت ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، هەموو ئەمانەش لەکاتێکدا ڕوودەدەن ئەگەربێتو ئیدارەی بلوز گۆڕانکاری لە هەڵوێستی خۆیدا نەکات.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی “فوتبۆڵ ئینسایدەر” ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی بلوزی لەندەن دڵنیان لە نوێکردنەوەی بۆندی ماونت، سەرباری هەوڵدانی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی و بایرن میونشن، یانە شینەکەی شاری لەندەن بڕیاریداوە بۆندەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە دوای 2024 نوێبکاتەوە بەو مەرج و داواکارییانەشەوە کە پێشکەشی ئیدارەی یانەکەی کردوون.

ماونتی تەمەن 22 ساڵ بەپێی یاسا دەبێت تاوەکو 2024 لە چێڵسی بەردەوامبێت، بەر لەو وادەیەش بە مەرجی شکاندنی نرخی بۆندەکەی دەتوانێت ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، تاوەکو ئێستا 121 یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا کردووە، 20 گۆڵی تۆمارکردووە  و17 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

زانكۆی سلێمانی تا یەكشەممە خوێندن ڕادەگرێت

بابەتی دواتر

بڕیارێکی شۆکهێنەر لە بایرنەوە سەبارەت بەو یاریزانانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاکی: گواردیۆلا هۆشداریی پێداین

ناسان ئاکیی بەرگریکاری هۆڵەندیی یانەی مانچستەر سیتی، هۆشدارییەکی پێپ گواردیۆلا بۆ یاریزانانی مانچستەر سیتی ئاشکرادەکات. بەرگریکارەکەی هۆڵەندا جەخت…
Total
0
Share