427 دادوەری دەستگیركردووە.. دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئیدانەی توركیا دەكات

ئەنقەرە پێشێلی “مافی ئازادی”ی كردووە

بەهۆی دەستگیركردنی كاتی و بێسەروبەری 427 دادوەر لەلایەن توركیاوە لەدوای هەوڵی كودەتا شكستخواردووەكەی حوزەیرانی 2016، دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئیدانەی ئەو وڵاتە دەكات.

دادوەرانی ئەوروپا بەكۆی دەنگ پێیانوایە ئەنقەرە “مافی ئازادی”ی پێشێلكردووە كە لە ڕێككەوتنی ئەوروپی بۆ مافەكانی مرۆڤدا هەیە، بەهۆی دەستبەسەركردنی كاتیی ئەو دادوەرانەوە.

لە كانونی دووەمی ڕابردوودا دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ، دادگا توركیای لە دوو دۆسیەدا ئیدانەكرد، بەهۆی دەستبەسەركردنی كاتی و نایاسایی دوو ڕۆژنامەنووس، فەرمانیشی بە توركیا كرد قەرەبووی دوو كەس بكاتەوە بەهۆی فەرمانی دەستگیركردنیان.

لە تشرینی دووەمی 2020یش دادگاكە پێبژاردنی بەسەر ئەنقەرەدا سەپاند بەهۆی “دەستێوەردان” لە ئازادیی ڕادەربڕین و دەستبەسەركردنی كاتیی دوو ڕۆژنامەنووس كە كاریان بۆ ڕۆژنامەی “جمهورییەت” دەكرد، پاش چەند مانگێك بەسەر هەوڵی كودەتا بەسەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لە ساڵی 2016دا.

ڕێكخراوە ناحكومییەكان بەشێوەیەكی بەردەوام تۆمەتی پێشێلكردنی ئازادیی ڕادەربڕین ڕووبەڕووی توركیا دەكەنەوە بەهۆی دەستبەسەركردنی ڕۆژنامەنووسان و داخستنی میدیاكان.

توركیا ڕیزبەندی 157ی هەیە لەكۆی 180ی ڕیزبەندیی ڕێكخراوی “پەیامنێرانی بێسنوور” بۆ ئازادیی ڕادەربڕین لە ساڵی 2019دا، بەپێی فرانس پرێس.

بابەتی پێشتر

ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی: ئه‌وانه‌ى هێرشیانكرده‌ سه‌ر مه‌ڵبه‌ند خوێندكار نه‌بوون

بابەتی دواتر

مێسی لەبارەی مباپێ و پاڵەوانی چامپیۆنزلیگەوە بۆچوونی خۆی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share