ناوەڕۆکی ڕێککەوتنامەی 25 ساڵەی نێوان ئێران و چین

ئەمڕۆ 27ی ئازار، ئێران و چین ڕێککەوتنێکی 25  ساڵەیان واژوو کرد ڕێککەوتننامەکە تێکەڵەیە لە ڕێککەوتنێکی ئابوری و بازرگانی و سەربازیی.

ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە لە نێوان وانگ ی، وەزیری دەرەوەی چین و محەمەد جەواد زەریف هاوتا ئێرانییەکەی واژوو کرا.

ئەگەرچی تا ئێستا هەردوو لایەن چین و ئێران لەبارەی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنامەکەوە لێدوانی فەرمیان نییە، بەڵام پێشتر لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە چەند بڕگەیەکی ئاشکراکراوە.

بە وتەی عەلی محەمەدی، سەرۆکی گروپی ئابوری لە نوسینگەی عەلی خامنەیی، ڕابەڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمی دەوڵەت ڕایگەیاندووە، “ڕێککەوتنەکە لەبارەی گواستنەوەی نەوت و گاز و وەبەرهێنانی ئەلیکترۆنی و هاوکاری پەروەردەیی دەبێت”.

پێشتر سایتی پترۆلیۆم ئیکۆنۆمیست، لەبارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئێران و چین ئاشکرایکردووە، “بڕیارە چین 280 ملیار دۆلار لە وەبەرهێنانی نەوت و گاز و 120 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی وەبەرهێنان دەکات و ئێرانیش نەوت و دەرهێنراوەکانی نەوت بە نرخی کەمتر دەداتە چین.

لە بەشێکی دیکەی ڕێککەوتنەکەدا چین 5 هەزار سەرباز لە خاکی ئێراندا جێگیر دەکات، کە ئەویش ڕەنگە یەکەم دەستڕاگەیشتنی چین بێت بە ئاوە گەرمەکان.

بڕیارە ئێران نەوت و گاز و بەرهەمە نەوتییەکانی بە داشکاندنی ٪32  بداتە چین و چینیش بۆی هەیە تا دوو ساڵ شایستە دارییەکانی ئێران لەو ئاڵوگۆڕەدا دوابخات.

بابەتی پێشتر

كیسنجەر: پێویستە ئەمریكا لەگەڵ چین بگاتە لێكتێگەیشتن

بابەتی دواتر

ئەو كوردەی دەوڵەتی توركیای بۆ كەمال ئەتاتورك دروستكرد و دواتر دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
14
Share