وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پلانەکانی وەزارەته‌كه‌ی بۆ كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌با بە هاوڵاتییان له وه‌رزى زستاندا ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى کارەبا به‌سه‌رپه‌رشتیى كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح كۆبووه‌ته‌وه و پلانەکانی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا لە وەرزی زستان تاوتوێكردووه و ژماره‌یه‌ك بڕیاریش دراون.
به‌پێی پلانه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با، تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنترۆڵی ناوەندیی وەزارەت دەبن.
هه‌روه‌ها ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەکانی (2,1,12).
بڕیارێكی دیكە ئه‌وه‌یه، ڕاپۆرتی (داهاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان) ئامادە دەکرێت، هه‌روه‌ها هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەردەوامدەبێت و ڕێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تى كاره‌با، “بە کەمکردنەوەی ڕۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکان، پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.”
كۆتا بڕیارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، “لیژنەکانی پێوەری زیرەک لە پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوەندیی پێوەری زیرەک، کێشەی دانانی پێوەری زیرەک بۆ ئەو هاوبەشانەی کارەبا چارەسەردەکەن کە ستوونی کارەبایان نییە”.