گۆڕان پشتیوانیی خۆی بۆ خوێندكاران ده‌ربڕی

بزوتنەوەى گۆڕان داوادەکات حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەبری بەکارھێنانی توندوتیژی و گوێنەگرتن لە داواکانیان، داخوازییەکانیان جێبه‌جێبكه‌ن و دەرماڵە و پێداویستییەکانی خوێندنیان بۆ دابینبکەن.

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بلاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “ئەرکی ھێزە ئەمنییەکانه‌ مامەڵەیەکی تەندروست و مەدەنییانە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن و ھاوکاری ئارامی و ئاسایشی شارەکان و پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران بن.”

دەقى ڕاگەیەندراوەکەى بزوتنەوەى گۆڕان

پشتگیری تەواوی داوا ڕەواکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی پارێزگاکانی سلێمانی، ھەڵەبجە، ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان دەکەین، کە ئەمڕۆ (دووشەمە ٢٢ی١١ی٢٠٢١) بەھۆی خۆپیشاندان بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان روبەڕووی توندوتیژی و ئازاردان بوونەوە و ژمارەیەکیان دەستگیرکران.

ئێمە لە کاتێکدا لەگەڵ مافە ڕەواکانی خوێندکارانین و دەنگمان لەگەڵ دەنگیانە، داواش دەکەین حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەبری بەکارھێنانی توندوتیژی و گوێنەگرتن لە داواکانی خوێندکاران، بەپیر داخوازییەکانیانەوە بچن و دەرماڵە و پێداویستیەکانی خوێندنیان بۆ دابین بکەن.

ئەرکی ھێزە ئەمنیەکانیشە مامەڵەیەکی تەندروست و مەدەنیانە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن و ھاوکاری ئارامی و ئاسایشی شارەکان و پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران بن.

بزوتنەوەی گۆڕان

22ی 11ی 2021

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی پارتی: كۆبوونەوەی پارتی و چێوەی هەماهەنگی هیچ ئەنجامێكی نەبوو

پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكەی ماڵی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ چێوەی…
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: خێرایی با زیاددەکات ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی سەلامەت ڕابگرن

شارەزایەکی کەشناسی، ڕایگەیاند، خێرایی با زیاددەکات ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی سەلامەت ڕابگرن. پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share