مەسرور بارزانی داوا لە فەرەنسا دەكات یارمەتی بگەیەنێتە كۆچبەران

دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و سەرۆکی حکومەتی ‏هەرێم، بڕیاردراوە تایبەت بە پرسی کۆچبەرانی کورد، بە تایبەت لە بیلاڕوسیا، تیمێکی ‏فەرەنسی سەردانی هەرێم و بەغداد بكات.‏

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و مەسرور ‏بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، باس لە پرسی کۆچبەران و مانەوەی ئەمریکا کراوە ‏لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە گەڕانەوەی ‏سەدان کۆچبەر کردووە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی ‏کوردستانیشی بۆ هەر هاریکاری و هەماهەنگییەكی پێویست دەربڕی لەپێناو گەڕانەوەی ‏ئارەزوومەندانەی ئەو کۆچبەرانەی ماون، هەروەها داواشی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ‏کردووە ڕۆڵی خۆیان لە گەیاندنی فریاگوزاری بەو کۆچبەرانەی گیریان خواردووە ‏بگێڕێت.‏

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی تیمێکی ‏تەکنیکی، لە پاریسەوە سەردانی هەرێمی کوردستان و بەغداد بکات، بۆ بەدواداچوون و ‏گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لەبارەی كۆچبەرانەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەمپینێک بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەرمیان رادەگەیەندرێت

ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ناوەندی هاوبەشی رێکخراوەکانی گەرمیان کەمپینێک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو ئەنجامدەدات. لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی…
Total
0
Share