شارەزایەکی کەشناسی: لە رۆژی پێنجشەممەوە پلەی گەرمی دادەبەزێت

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە رۆژی پێنجشەممەوە قۆناغێکی نوێ لە دابەزینی پلەی گەرمی دەستپێدەکات و کەش فێنکتر دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، بەگشتی لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەی گەرمی جێگیر دەبێت و لە رۆژی پێنجشەممەوە 2 تاوەکو 3 پلە دادەبەزێت و گۆڕانکارییەکە زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان هەستیپێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگشتی لەم قۆناغەی ئێستادا، وەرزی گەرما تێدەپەڕێنین، بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە کەش بە تەواوی فێنک دەبێت، بەڵام بەراورد بە رۆژەکانی رابردوو، کەش باشتر و فێنکتر دەبێت.

باسی لەوەشکرد، رۆژی دووشەممە لە روانگەی کەشناسییەوە بە یەکەم رۆژی پایز دادەنرێت، بەڵام لە روانگەی فەلەکییەوە، 22 رۆژ هاوینمان ماوە و، تاوەکو ئەو کاتە، هەست بە گۆڕانکاریی تەواو لە پلەی گەرمی ناکرێت.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو لە رۆژی پێنجشەمە 4/9/2025 بەمشێوەیە دەبێت:

سلێمانی 38 بۆ 40 پلە

ھەولێر 40 بۆ 41 پلە

دھۆک 39 بۆ 40 پلە

ھەڵەبجە 39 بۆ 40 پلە

کەرکوک 41 بۆ 42 پلە

ئیدارەی گەرمیان 43 بۆ 44 پلە

ئیدارەی راپەرین 40 بۆ 41 پلە

ئیدارەی سۆران 39 بۆ 40 پلە

ئیدارەی زاخۆ 40 بۆ 41 پلە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای هەڵەبجە: بە ئامانجی دۆزینەوەی تەرمی باوان یوسف تیمێکی غەواسی کرماشان هاتوونەتە سازان

پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری هەڵەبجە، تیمێکی غەواسی کرماشان هاتوونەتە سازان و پڕۆسەی گەڕان بەدوای تـ.ـەرمی باوان…
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخەینەگەڕ

قائیمقامی هەڵەبجە، رایگەیاند، “هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخەینەگەڕ”. نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە، لە لێدوانێکی…
Total
0
Share