لە بازگەكانی موسڵەوە ڕێگریی لە چوونی شۆفێرانی هەرێم بۆ پارێزگاكە دەكرێت

موسڵ ڕێگریی لەهاتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكات كە لە هەرێمی كوردستانەوە دێنە پارێزگاكە و ساڵانەكەی بەناوی خۆیەوە نیە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئەمڕۆ هێزەئەمنییەكان لە تەواوی بازگەكانی پارێزگای نەینەواوە ڕێگرییان لەو ئۆتۆمێلانەكردووە، كە لە هەرێمی كوردستانەوە دێنە پارێزگاكە.

باسیان لەوەشكردووە، هەر ئۆتۆمبێلێك كە ساڵانەكەی بەناوی خۆیەوە نەبووە ڕێگریی لێكراوە.

لای خۆیەوە شیروان دووبەردانی لە هەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، هیچ بەرپرسێکی یاسایی مافی ئەوەی نییە ڕێگە لە هاتنی ئۆتۆمبێلەکان بگرێت بۆ ناو شارەکە.

جەختیشی كردووەتەوە، “لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکەین کە ئەم بڕیارە ناڕەوا و هەڕەمەکییەیان داوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر بەهۆی گرانبوونی بەنزینەوە شۆفێرانی سنووری پارێزگای دهۆك دەچوونە موسڵ بۆ وەرگرتنی بەنزین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: شاندەكەی هەرێم سەردانەكەی بۆ بەغداد دوانەخستووە، بەڵكو پێی دواخراوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، شاندی هەرێمی كوردستان سەردانەكەی بۆ بەغداد دوانەخستووە، بەڵكو حكومەتی فیدراڵی پێی دواخستووە. یوسرا…
زیاتر ببینە

ژمارەیەک کارمەند بەهۆی خانەنشینکردنیان ڕێزلێنانیان پێبەخشرا

ژمارەیەک کارمەند بەهۆی خانەنشینکردنیان ڕێزلێنانیان پێبەخشرا ژمارەیەک کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی، بەهۆی خانەنشینکردنیان ڕێزلێنانیان پێبەخشرا. وێنەکان: عەلی مەلا-تۆڕی…
Total
0
Share