ڕێنمای نوێی گەشتکردن بۆ هاوڵاتییانی عێراق دەرچوو

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق رێنمایی نوێی بۆ گەشتیارانی عێراقی دەرکردووە و بەپێی ڕێنماییەکە، گەشتیار سەرەڕای هەڵگری کارتی ڤاکسین، دەبێت پشکنینی PCRیش ئەنجام بدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق لە سبەینێوە کە دەکاتە 22ی11ی2021 گەشتیاریی عێراقی پێویستە لەگەڵ هەڵگرتنی کارتی خۆکوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت پشکنینی PCR یشی پێبێت، کە 72 کاتژمێر بەسەریدا تێنەپەڕیبێت.

ماوەی زیاتر لە سێ مانگە، بڕیاری کارکردن بە کارتی ڤاکسین دوادەخرێت، دواجار دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق بڕیاریدا لەم مانگەوە کار بە کارتەکە بکرێت، ئەگەرچی تا ئێستاش هەڵگری کارتی ڤاکسین، بەس نیە بۆ گەشتکردنی هاوڵاتیی عێراقی.

بابەتی پێشتر

هاوسەرگیریی كچێكی 12 ساڵ لە بەغداد كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

چەند زانیارییەكی سەرنجڕاكێش لەسەر كەشتیوانانی ئاسمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بە توركیامان راگەیاندووە رۆژی شەممەی داهاتوو هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی…
Total
0
Share