چەند زانیارییەكی سەرنجڕاكێش لەسەر كەشتیوانانی ئاسمانی

سێكس و چوونە توالێت و خەوتنیان چۆنە؟

ژیان لە بۆشایی ئاسمان بە تەواوی جیاوازە لە ژیان لەسەر ڕووی زەوی، بەهۆی نەبوونی هێزی ڕاكێشان و كاریگەربوونی جەستەی مرۆڤ پێوەی بەشێوەیەكی گەورە، بەڵام ئایا كەشتیوانانی ئاسمانی سێكس و چوونە توالێت و خەوتنیان چۆنە؟

دەتوانن كهول بخۆنەوە؟


لە ساڵی 1975 تۆماس ستافۆرد و دیك سلایتۆن-ی كەشتیوانانی ئاسمان “بوتڵێك ڤۆدگایان” بەدەستگەیشت بەبۆنەی پێوەلكانی كەشتی ئەپۆلۆ/ سویوز. سەرەڕای ناونانی بوتڵەكە بە ڤۆدگا، بەڵام بوتڵەكە تەنها ئاوی چەوەندەری تیابووە، بەهۆی ئەوەی خواردنەوەی كهول لە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان قەدەغەیە. بەهۆی ئەوەی پێكهاتەی سەرەكی ئیسانۆڵ-ە و ئەمەش پێكهاتەیەكە كە بۆ سەرەوە بەرزدەبێتەوە و دەشێت ببێتەهۆی تێكچوونی مەعیدە، هەربۆیە ڕێگە بە كەشتیوانان نادرێت ماددەی شۆردنی دەم یان ئەو بۆنانە بەكاربهێنن كە كهولی تیایە.

هیچ كەس لە گەشتە ئاسمانییەكاندا مردووە؟


لە ساڵی 1967دا ویلایەتە یەكگرتووەكان یەكەم حاڵەتی مردنی لە ئەركی بۆشایی ئاسماندا تۆماركرد پاش مردنی كەشتیوانێكی ئاسمانی لەكاتی فڕین بە كەشتییەكی ئاسمانی لە سەروو 50 میلەوە. چوار كەشتیوانی یەكێتیی سۆڤیەت لە گەشتێكی بۆشایی ئاسماندا لەنێوان ساڵانی 1967 و 1971 مردن. لە كانونی دووەمی 1986دا كەشتیی ئاسمانی چالنجەر بە 73 چركە پاش هەڵدانی تەقییەوە و بووە هۆی مردنی سەرجەم تیمەكەی كە لە حەوت كەس پێكدەهاتن. حەوتی دیكەش لە ئاكامی تەقینەوەی كەشتیی كۆڵۆمبیا مردن پاش گەڕانەوەی بۆ بەرگە هەوای زەوی لە ساڵی 2003.

چوونە توالیت لە بۆشایی ئاسمان چۆنە؟


توالێتی بۆشایی ئاسمان كە لە ساڵی 2000 دروستكرا تیایدا كەشتیوانانی بۆشایی ئاسمان قایشیان بۆ بەستنەوەی ڕانیان بەكاردەهێنا بۆ پارێزگاری لە بەتوندی دانیشتنیان لەسەری، بەڵام بە باشی كارینەدەكرد، بۆیە لە ساڵی 2018دا ناسا 23 ملیۆن دۆلاری بۆ توالێتێكی دیكەی باش خەرجكرد كە كار لەسەر هەڵمژین بەرەو بۆشایی دەكات تەنها بە دانیشتن لەسەری. زۆرینەی پاشەڕۆ دەسوتێنێت، بەڵام میز والێدەكاتەوە كە جارێكی دیكە گونجاو بێت بۆ خواردنەوە. كەشتیوانانی بۆشایی ئاسمان دەڵێن، “قاوەی ئەمڕۆ قاوەی سبەینێ-یە!”.

كەشتیوانان چەندیان پێدەدرێت؟


لە ساڵی 1969 لەكاتی گەشتی ئەپۆلۆ 11، نیل ئەرمسترۆنگ كە بەرزترین كرێی هەبوو لەنێو سێ كەشتیوانەكەی دیكەی گەشتەكە بڕی 27401 دۆلاری بۆ هەر ساڵێك چنییەوە، كە بۆ ئەمڕۆ هاوتایە بە 209122 دۆلار (نزیكەی 183000 یۆرۆ)، بەڵام ئێستا كەشتیوانیی ئاسمانی لە ئاژانسی ناسا دەتوانێت لەنێوان 66000 دۆلار بۆ 160 هەزار دۆلار لە ساڵێكدا بەدەستبهێنێت، پشتبەست بە توانا ئەكادیمی و شارەزاییە زانستییەكانی پێشوویان.

كەشتیوانانی بۆشایی ئاسمان پێشوەختە دەمرن؟


كەمی هێزی ڕاكێشان كاریگەری لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە. شلەكان لە ناوچەی سەردا كۆدەبنەوە. لەبەر ئەم هۆیەیە كەشتیوانان كاتێك دەگەڕێنەوە بۆ سەر زەوی شەكەت و ماندوو دەردەكەون. سەرەڕای ئەوەی زانایان بەتەواوی دڵنیانین لە كاریگەریی گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان لەسەر تەندروستیی لە درێژ مەودادا، بەڵام بەپێی بیردۆزی ڕێژەیی دەزانین كە كاتێك كەشتیوانان دەگەڕێنەوە سەر زەوی بە چەند بەشێك لە چركە تەمەنیان بچوكترە.

ئایا سێكس لە بۆشایی ئاسماندا دەكرێت؟


سێكس لە بۆشایی ئاسمان تەواو جیاوازە لە سێكسكردن لێرە لەسەر زەوی. ئەگەری ڕەقبوونی چوك و وروژان هەیە، بەڵام بەبێ سەرنجڕاكێشان و بوونی هۆكارێك سنووردار دەردەكەوێت. بەڵام ئایا سێكس لە بۆشایی ئاسماندا كراوە؟ هیچ شتێك نییە ئەوە یەكلابكاتەوە، بەڵام پێدەچێت بووبێت، لە ساڵی 1992 هەردوو هاوسەر مارك لی و جان دیڤیس پاش ماوەیەكی كەم بەسەر هاوسەرگیریكردنیان ئەركێكی ناسا-یان ئەنجامدا. ئایا مانگی هەنگوینییەكەیان لە بۆشایی ئاسماندا بوو؟

گرفتی خەوتن


بەشێوەیەكی گشتی خەوێكی باش لە شەودا پێویستی بەوەیە بتوانیت لەسەر جێگەكەدا بمێنیتەوە بەدرێژایی ماوەی خەوتنەكە، بەڵام ئەمە تاڕادەیەك ئەستەمە لە بۆشایی ئاسمان بەهۆی نەبوونی هێزی ڕاكێشانەوە. بە گشتی كەشتیوانانی بۆشایی ئاسمان كیسە خەو لە كابینەی بچوكی تیمەكەدا بەكاردەهێنن كە بە یەكێك لە دیوارەكانەوە لكاوە تا نەجوڵێت و بەر شتومەكەكانی دیكە نەكەوێت.

س: DW

بابەتی پێشتر

ڕێنمای نوێی گەشتکردن بۆ هاوڵاتییانی عێراق دەرچوو

بابەتی دواتر

تۆتنهام 2-1 لیدز یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share