بەرهەم ساڵح: حکومەتێک پێكبهێنرێت داوا ڕەواکانی خەڵک جێبەجێبكات

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازیکرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و لەبارەی بارودۆخی گشتیی وڵات و دۆسیەی هەڵبژاردنەکان گفتوگۆیان کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆمار، لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەھێزکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزیی نیشتمانی و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکھاتەکان و سازان و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی، جەخت لە گرنگی پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و پێویستیی یەکلایکردنەوەی تانە و سکاڵاکان کرایەوە بەپێی یاسا و لەڕێگەی دەسەڵاتی دادوەریی تایبەتمەند و بەشێوەیەکی پیشەیی و بێلایەنانە، تاوەکو دەرئەنجامەکانی لەسەر بنەمای یاسایی و دەستوور بن ڕووەو پێکھینانی حکومەتێکی کارای کاریگەر کە لە ئاست قۆناغەکە و جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانی خەڵک بێت بۆ ژیانێکی باشتر، وەك ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت.

بابەتی پێشتر

لویس هامیڵتۆن پێشبڕکێی قەتەری بردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی بەبردنەوە لە ئێڤەرتۆن گەڕایەوە پلەی دووەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share