(ڤیدیۆ) مان سیتی بەبردنەوە لە ئێڤەرتۆن گەڕایەوە پلەی دووەم

ئەمشەو یەکشەممە، یارییەکانی هەفتەی 12ی خولی نایابی ئینگلتەرا ئەنجامدران، یانەی مانچستەر سیتی بردنەوەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن تۆمارکرد.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 12ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداریی ئێڤەرتۆنی کرد، بەشێوەیەکی ئاسایی پێکهاتەی گواردیۆلا توانیان باڵادەستی بەرامبەر یانەی میوان نیشانبدەن، یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندییان کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 44، 55، 86 لەلایەن ڕەحیم ستێرلینگ، ڕۆدریگۆ هێرناندێز، بێرناردۆ سیلڤاوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی سیتیزن بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ گەڕانەوە بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگ، لە بەرامبەردا یانەی ئێڤەنتۆن بە 15 خاڵەوە لەپلەی 11دا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح: حکومەتێک پێكبهێنرێت داوا ڕەواکانی خەڵک جێبەجێبكات

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر لە ئەبوزەبی دەكەوێتەكار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share