لویس هامیڵتۆن پێشبڕکێی قەتەری بردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە لەچێوەی پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمولا 1 پێشبڕکێی قەتەر ئەنجامدرا و لویس هامیڵتۆن پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ 20ـەمین پێشبڕکێی پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمولا 1 لە گۆڕەپانی لوسێل لە قەتەر ئەنجامدرا، دوای ڕکابەرییەکی بەهێزی نێوان لویس هامیڵتنی شۆفێری بەریتانی، تیمی مێرسیدس و ماکس ڤێرشتابنی شۆفێری هۆڵەندیی تیمی ڕێدبوڵ، لویس هامیڵتۆن پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

ئەوەش حەوتەم بردنەوە بوو لەکۆی 20 گەڕی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتیی جیهان بۆ لویس هامیڵتۆن، هەروەها بردنەوەی ژمارە 120 بوو لە ماوەی حەوت ساڵدا تۆماریدەکات.

سەرباری بردنەوەی شۆفێرە ناوازەکەی بەریتانیا، بەڵام ماکس ڤێرشتابن بە 352 خاڵەوە لەپلەی یەکەمدا بەردەوامبوو، لەبەرامبەردا لویس هامیڵتۆن گەیشتە 343 خاڵ لە پلەی دووەمدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌گه‌ر به‌رشلۆنه‌ چاکسازی دارایی نه‌کات مایه‌پوچ ده‌بێت

  یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی به‌هۆی له‌ده‌ستدانه‌ داراییه‌کانی سه‌رده‌می کۆرۆناوه‌ ده‌ناڵێنێت، سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ به‌ نزیکبوونه‌وه‌ی یانه‌که‌ له‌ هێڵی مایه‌پوچبوون…
Total
0
Share