كۆمپانیای ماهان ئێر، گەورە كۆمپانیای فڕۆكەوانیی ئێرانی ڕایگەیاند، ڕووبەڕووی هێرشێكی ئەلیكترۆنی بووەتەوە، بەڵام پارێزگاریی لە خشتەی گەشتەكانی كردووە.
كۆمپانیاكە لە ڕاگەیەندراوێكدا هێرشە ئەلیكترۆنییەكەی ئاشكراكردووە، ڕوونیكردەوە، سیستمی كۆمپیوتەریی تایبەتی كۆمپانیاكە ڕووبەڕووی هێرشێكی نوێ بووەتەوە.
دووپاتیكردووەتەوە، “لە چەندین بۆنەدا كراوەتە ئامانجی هێرشە ئەلیكترۆنیەكان بەهۆی ”ئەو پێگە گرنگەی لە پیشەسازیی فڕۆكەوانیی وڵاتدا” هەیەتی.
ماهان ئێر، كە بەر لە 30 ساڵ دامەزراوە، گەورەترین كۆمپانیای فڕۆكەوانیی ئێرانییە، دوای كۆمپانیای (ئێران ئێر)ی سەر بە دەوڵەت.
كۆمپانیاكە گەشتی ئاسمانی بۆ ئەوروپا و ئاسیا هەیە، جگە لە گەشتە ناوخۆییەكان، بەڵام لە لیستی ڕەشی ئەو دامەزراوانەدایە كە كراوەتە ئامانجی سزاكانی ئەمریكا دژ بە ئێران لە ساڵی 2011وە.
لە 26ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، هێرشێكی ئەلیكترۆنی بۆ ماوەی هەفتەیەك سیستمی دابەشكردنی وزەی لە ئێران ڕاگرت.