ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدران، یانه‌ی پاریس سان جێرمان بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر نانت تۆمارکرد.
له یارییه‌کی به‌هێزدا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان میوانداریی یانه‌ی نانتی کرد، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی پاریس به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی پاریس له خوله‌که‌کانی دوو، 82، 87 له‌لایه‌ن کیلیان مباپێ، دینیس ئه‌پیا (به‌هه‌ڵه)، لیۆ مێسی-یه‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی نانت له خوله‌کی 76 له‌لایه‌ن ڕانداڵ کۆلۆ موانی-یه‌وه تۆمارکرا.
له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌دا کیلۆر ناڤاس له خوله‌کی 65 به کارتی سوور له یاریگا کرایه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها لیۆ مێسی ئه‌فسانه‌ی ئه‌رجه‌نتین یه‌که‌مین گۆڵی خۆی له خولی پله یه‌کی فه‌ره‌نسا تۆمارکرد.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، پاریس به کۆکردنه‌وه‌ی 37 خاڵ له‌لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لیگا 1 جێگیربوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی نانت به 18 خاڵه‌وه له‌پله‌ی 11دا جێگه‌ی خۆی کرده‌وه.