فێردیناند: کاتی ڕۆیشتنی سۆڵشایەر هاتووە

ئەستێرەی دێرینی مانچستەر یونایتد و شیکەرەوەی ناوداری بەریتانیا، ڕیۆ فێردیناند داوا لە ئولی گۆنار سۆڵشایەر دەکات یونایتد بەجێبهێڵێت.

ڕاهێنەری یانەی شەیتانە سوورەکان، ئولی گۆنار سۆڵشایەر لەم وەرزەدا 2021-2022 بە خراپترین ساتەکانیدا تێپەڕدەکات، سەرەتا بەرامبەر لیڤەرپوڵ بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام دۆڕاندنی تۆمارکرد، لەدوایین ڕووبەڕووبوونەوەشدا بەرامبەر سیتی بە دوو گۆڵی بێوەڵام دۆڕاندنێکی دیکەی تۆمارکرد.

فێردیناند لە پرۆگرامێکی تایبەتی “یوتیوب”ـەوە ڕایگەیاندووە، “هەموو هەفتەیەک دادەنیشم تاوەکو بزانم چ گۆڕانکارییەکی تاکتیکی ڕوویداوە؟ هیچ فەلسەفە و ناسنامەیەک لە شێوازی یاریکردنی یونایتد نابینم، لە ڕابردوودا پاڵپشتی سۆڵشایەر بووم، بەڵام لەئێستادا پێموایە کاتی گۆڕانکاری هاتووە”.

هەروەها دەڵێت، “هەمیشە لە ناخی خۆمەوە بەگومان بووم، ئایا سۆڵشایەر دەتوانێت بمانگەیەنێتە سەر ستەیجی پاڵەوانبوون؟ دڵنیانەبووم، زۆر دڵنیانەبووم لەوەی بتوانێت دەستکەوتێکی وا بەدەستبهێنێت”.

بابەتی پێشتر

تایسن بۆ ئانتۆنی جۆشوا: من ئامادەم

بابەتی دواتر

پاڵەوانێتیی فۆرمولا 1 بەرەو کۆتایی دەچێت و مێرسیدس لە مەترسیدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share