(10) باشترین ئەو بۆندەی بە کەمترین نرخ لە سەدەی 21دا واژووکراون

ڕیزبەندی ئەو 10 یاریزانەی بە نرخێکی کەم گواستنەوەیان پێکرا و دواتر بوون بە یەکێک لە گرانبەهاترینەکانی جیهان

هەندێجار یاریزانێک بە نرخێکی کەم لە یانەیەکەوە پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە دەکات و هەڵایەکی گەورە دەنێتەوە، بەڵام دواتر ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات و بە نرخێکی زیاتر بە یەکێک لە یانە زەبەلاحەکان دەفرۆشرێت.

ماڵپەڕی “یەڵلا شوت” ڕیزبەندی ئەو 10 یاریزانەی بڵاوکردووەتەوە، کە بە نرخێکی کەم لە یانەیەکەوە روویانکردووەتە یانەیەکیتر و زیاتر لە نرخی گواستنەوەیان سوودیان گەیاندووە، ئەمەش ئەو یاریزانانەن:

ڕیاز مەحریز: ساڵی 2014 ئەستێرە جەزائیریەکە لە یانەی لوهاڤەری فەرەنسییەوە بەبڕی 500 هەزار یورۆ ڕوویکردووەتە لیستەر سیتی، لە ئێستادا بۆ یانەی مانچستەر سیتی یاریدەکات و نرخی گواستنەوەی لە ماڵپەڕی ترانسفێر مارکت بە 48 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

ڕیاز مەحریز، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی

تۆماس لیمار: هاوینی 2015 یاریزانە فەرەنسیەکە بەبڕی چوار ملیۆن یورۆ لە یانەی کانەوە پەیوەندی بە یانەی مۆناکۆی فەرەنسیەوە کردووە، حاڵی حازر نرخی گواستنەوەی بە 15ملیۆن یورۆ دیاریکراوە، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا و پێش دابەزینی نرخەکەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید زیاتر لە 50 ملیۆنیان پێداوە.

تۆماس لیمار، یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی: هاوینی 2010 لە یانەی لیخ پۆزنانی پۆڵەندییەوە بەبڕی 4.75 ڕوویکردووەتە بوروسیا دۆرتمۆند، لەم وەرزەدا وەک باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشانکراوە و نرخی گواستنەوەی بەپێی داتاکانی ترانسفێر مارکت گەیشتووەتە 60 ملیۆن یورۆ.

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، یاریزانی یانەی بایرن میونشن

ئانتۆنی مارتیال: هاوینی 2013 لە یانەی ئۆڵیمپیک لیۆنەوە بەبڕی پێنج ملیۆن یورۆ ڕوویکردووەتە یانەی مۆناکۆ، نرخی ئێستای 55 ملیۆن یورۆیە.

ئانتۆنی مارتیال، یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد

مارسێلۆ ڤێرا: زستانی 2007 لە یانەی فلۆمینێزییەوە بەبڕی 6.5 ملیۆن یورۆ ڕوویکردە یانەی ڕیاڵ مەدرید، نرخی ئێستای بە 12 ملیۆن خەمڵێنراوە، پێشتریش نرخی گواستنەوەی گەیشتووەتە 80 ملیۆن.

مارسێلۆ ڤێرا، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید

دیلی ئالی: زستانی 2015 لە یانەی میڵتۆن کینز دۆنزەوە بەبڕی 6.63 ملیۆن یورۆ ڕوویکردووەتە یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز، نرخی گواستنەوەی لە ساڵی 2020 بە 38 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە، ئەوەش بۆ بەشدارینەکردنی دەگەڕێتەوە لەم وەرزەدا و پێشتر نرخی گەیشتووەتە 100 ملیۆن.

دیلی ئالی، یاریزانی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز

کالیدۆ کۆلیبالی: بەرگریکارە سەنیگالیەکە لە هاوینی 2014 بەبڕی 7.75 ملیۆن یورۆ لە یانەی جینکی بەلجیکیەوە ڕوویکردووەتە یانەی ناپۆلی، نرخی لە ئێستادا 65 ملیۆن دیاریکراوە.

کالیدۆ کۆلیبالی، یاریزانی یانەی ناپۆلی

دیێگۆ گودین: هاوینی 2010 لە یانەی ڤیاڕیاڵەوە بەبڕی هەشی ملیۆن یورۆ ڕوویکردە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، چەندین وەرز نرخی زیاتر لە 80 ملیۆن بوو، بەڵام لە ئێستادا نرخەکەی بۆ پێنج ملیۆن یورۆ کەمیکردووە.

دیێگۆ گودین، یاریزانی یانەی کالیەری

ئالیسۆن بیکەر: هاوینی 2016 لە یانەی ڕۆمای ئیتاڵییەوە بەبڕی هەشت ملیۆن پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کرد، لە ئێستادا نرخی بە 80 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە و یەکێکە لە گرانبەهاترین گۆڵپارێزەکانی جیهان.

ئالیسۆن بیکەر، گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپوڵ

تانگوی ندۆمبێلێ: هاوینی 2018 لە یانەی ئەمیانی فەرەنسیەوە بەبڕی هەشت ملیۆن پەیوەندی بە ئۆڵیمپیک لیۆنەوە کردووە، نرخی گواستنەوەی لە وەرزی 2020دا بەبڕی 45 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

تانگوی ندۆمبێلی، یاریزانی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز

(نرخە نوێیەکان بەپێی داتاکانی ترانسفێر مارکت دیاریکراون، لە کاتی گواستنەوەدا هەندێک لەو نرخانە زۆر زیاتر لە نرخی ڕاستەقینە دەردەکەون).

بابەتی پێشتر

وردەکاریی گیان لە دەستدانی دوو گەنجی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا

بابەتی دواتر

كەلار.. تەرمی ژنێكی نەناسراو لە نەخۆشخانەیە و پۆلیس کەسوکاری ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی لە بەرشلۆنەیە

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە کۆتایی بە پشووی هاوینە هێنا و گەڕایەوە بۆ شاری بەرشلۆنە. ڕۆژنامەی سپۆرتی…
Total
0
Share