(ڤیدیۆ) یونایتد بە واتفۆردی دۆڕاند و وێستهام ڕێگەی بۆ لیڤەرپوڵ چۆڵکرد

ئەمڕۆ شەممە، یارییەکانی هەفتەی 12ی پریمەرلیگ ئەنجامدران، یانەی مانچستەر یونایتد دۆڕاندنی بەرامبەر واتفۆرد تۆمارکرد.

واتفۆرد لە یاریگای ڤیکاراج ڕۆد میوانداریی مانچستەر یونایتدی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی واتفۆرد لە خولەکەکانی 28، 44، 91، 96 لەلایەن جۆشوا کینگ و ئیسماعیلا سار و جواو پیدرۆ و ئیمانوێل دێنیسەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی یونایتد لە خولەکی 50 لەلایەن دۆنی ڤان دی بێکەوە تۆمارکرا.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا، یانەی وڵڤەرهامپتن لە مۆلینیۆ ستادیەم میوانداریی وێستهامی سێیەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی وڵڤەرهامپتن کۆتاییهات، گۆڵەکەش لە خولەکی 58 لەلایەن ڕائول خیمینێزەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، مانچستەر یونایتد بە 17 خاڵەوە بۆ پلەی حەوتەم دابەزی، هەروەها یانەی وێستهام بەشێوەیەکی کاتی بە 23 خاڵەوە لە پلەی سێیەمدا وەک خۆی مایەوە، بەڵام چانسی ئەوەی بەخشییە یانەی لیڤەرپوڵ پلەی سێیەمی خولەکە بگرێتەوە.

ڕاپۆرتی یارییەکەی چێڵسی لێرەوە بخوێنەرەوە..

ئەنجامە تۆمارکراوەکان:

بێرنڵی 3-3 کریستاڵ پاڵاس

نۆریچ سیتی 2-1 ساوزامپتن

لیستەر سیتی 0-3 چێڵسی

ئەستۆن ڤێلا 2-0 برایتۆن

نیوکاسڵ 3-3 برێنتفۆرد

 

 

واتفۆرد 3-1 مان یونایتد

وڵڤەرهامپتن 1-0 وێستهام

 

 

بابەتی پێشتر

مه‌كته‌بی سیاسيی یه‌كێتى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

بابەتی دواتر

یەکێتی حزبی سەرکەوتنە<br>بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕەوتی ڕێکخستنەوەی حزب بەپشتبەستن بە خوێنی شەهیدان بەردەوامی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیرێز لە مباپی توڕەیە

فلۆرینتینۆ پیرێز توڕەیە لە مباپی و بڕیاریداوە لەکاتی نوێکردنەوەى بۆندەکەیدا، چیتر گرنگی پێنەدەن. پیرێز بە هاوکارەکانی وتووە بابەتی…
Total
0
Share