تەواوی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ماوەیەكی كاتی درایە جێگری سەرۆك، پاش ئەوەی جۆ بایدن خرایە ژێر سڕكردنەوە.
جین ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ئەرك و كاروبارەكانی دەستپێكردووەتەوە لە كاتژمێر 11:35ی بەیانی (16:35 بەكاتی گرینچ)ی دوێنێ هەینی.
ساكی لە تویتێكدا ئاشكرایكرد، بایدن سڕكردنی بۆ كراوە (بەنجی پێدراوە) بەمەبەستی پشكنینی كۆڵۆن بە ناوسك بین (نازۆر).
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ماوەیەدا سەرۆكی ئەمریكا دەسەڵاتەكانی بەشێوەی كاتی داوەتە كامالا هاریس، جێگری سەرۆك، كە بۆ ماوەی نزیكەی سێ كاتژمێر كارەكانی سەرۆكی ڕاپەڕاندووە.
وتەبێژەكە دووپاتیشیكردەوە، بایدن “لە دۆخێكی مەعنەوی باشدا بووە”.
.@POTUS spoke with @VP and @WHCOS at approximately 11:35am this morning. @POTUS was in good spirits and at that time resumed his duties. He will remain at Walter Reed as he completes the rest of his routine physical.
— Jen Psaki (@PressSec) November 19, 2021