کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەبەرزبوونەوەی نرخی دەرمان و پێداویستیی تەندروستی دەدات و هۆکارەکەشی بۆ تەندەرێکی ستیکەری وەزارەتی تەندروستی دەگێڕێتەوە کە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی لێی بەرپرسیارن.
کاروان گەزنەیی ڕایگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان و وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە تەندەرێکی نوێی ستیکەر بۆ دەرمان ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان، بەڵام هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی نەنراوە.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، “بێ شك لێره‌وه ڕایده‌گه‌یەنم، ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌نده‌ری ستیكه‌ره‌ی ئێستای وه‌زاره‌ت ڕانه‌گیرێت، نرخی ده‌رمان به‌رزده‌بێته‌وه، به‌رپرسی یه‌كه‌میش له‌م بابه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستین”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کاروان گەزنەیی، پرۆسەی ستیکەرکردنی ئەو دەرمانانەی لەهەرێمی کوردستاندان لە پێشوودا بۆ سێ ستیکەر تەنها یەک سەنت وەرگیراوە بەڵام ئێستا تەندرەکە دراوەتە کۆمپانیایەک بۆ یەک ستیکەر پێنج سەنت وەردەگرێت و مانگانە 40 ملیۆن ستیکەر دروستدەکرێت.
بەمەش پێشتر یه‌ك ملیۆن ستیكه‌ر به (156) دۆلار دروستكراوه، ئێستا هه‌مان ژمارە بە 29 هەزار و 500 دۆلار دروست ده‌كرێت (40) چل ملیۆن ستیكه‌ر تێچووه‌كه‌ی ده‌كاته یەک ملیۆن 600 هەزار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “نرخی ده‌رمان له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كان لابراوه، كۆمپانیاكانیش ئازادانه ده‌یفرۆشن و ده‌توانن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتییان زیاد بكه‌ن، كه به دڵنیاییه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌س و گروپێكدا ده‌كرێت”.
کاروان گەزنەیی دەڵێت، “به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه سكاڵای یاسایی تۆمارده‌كه‌ین له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت، هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش بیه‌وێت نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتییان به‌رز بكاته‌وه، و ناو و ڕه‌چه‌ته و ته‌نده‌ر و هه‌موو دۆكیمێنته‌كانیش لامان پارێزراون و ڕاده‌ستی داواوكاری گشتی ده‌كه‌ین”.