سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری ئەنجامدا

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی داوادەكات كارەكانی شەقامی 100 مەتری خێراتربكرێن.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری ئەنجامدا، بەمەبەستی بەدواداچوون و ئەنجامی كاركردن لە پڕۆژەكەدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەر لە میانەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی شارەوانی دەستخۆشی ئاڕاستەی ستافی ئەندازیاری شارەوانی كرد و وەك هەمیشە پاڵپشتی خۆی پیشاندا لەپێناو زیاتر بەرەو پێشچوونی كارەكە و داوایكرد كە كارەكان خێراتربكرێت لەپێناو زوو تەواوكردنی شەقامەكە و كردنەوەی بەڕووی ھاوڵاتیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت”. د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share