ڕێژەی لەناوچوونی دارستانەکانی ئەمازۆن بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبووەتەوە

ڕێژەی لەناوچوونی دارستانەکانی ئەمازۆنی بەرازیلی بۆ 22% بەرزبووەتەوە لە ساڵێکدا، ڕووبەرەکەی گەیشتووەتە زیاتر لە 13 کیلۆمەتر چوارگۆشە.

ئەو ڕووبەرەی لە دارستانی ئەمازۆن لە ساڵێکدا لەناوچووە گەیشتووەتە 13.235 کیلۆمەتر چوارگۆشە، ئەمەش زۆرترین ڕووبەرە کە دارستانەکە لەدوای ساڵی 2005-2006ـەوە لەدەستیدابێت کە لەو ساڵەدا ڕووبەری لەناوچوون گەیشتە 14.286 کیلۆمەتر چوارگۆشە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لە 15 ساڵی ڕابردوودا.

ئەوە سێیەم ساڵی لەسەر یەکە ڕووبەری لەناوچوونی دارستانەکانی ئەمزۆن بەردەوام زیاددەکات، دوای ئەوەی سەرۆکی نوێی بەرازیل دەستبەکاربووە و ئەمەش ڕووبەڕووی ڕەخنەی کردووەتەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

جەواکیم لیتی وەزیری ژینگەی بەرازیل ڕایگەیاند، ئەو ئامارانە تەحەدیی گەورەن لەبەردەم وڵاتەکەماندا، دەبێت ڕێکاریی جددی برگرینەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانە ژینگەییەکان.

بەپێی ئامارەکانی پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەکانی بۆشایی ئاسمان، ئاستی لەناوچوونی دارستانەکانی ئەمازۆن لە بەرازیل لەمانگی تشرینی یەکەمدا گەیشتووەتە 877 کیلۆمەتری چوارگۆشە، ئەمەش ئاستێکی پێوانەییە لەمانگێکدا تۆمارکرابێت بەدرێژایی پێنج ساڵی ڕابردوو.

حکومەتی بەرازیل ڕایگەیاند، لە سێ مانگی ڕابردوودا ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە بڕینەوە و لەناوچوونی دارستانەکانیان زیاتر کردووە بە زیادکردنی ژمارەیەکی زۆری سەربازەکان بۆ پاراستی ئەو دارستانانە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی بیلاڕوسیا کێیە و چی لە کۆچبەران دەوێت؟

بابەتی دواتر

هۆشداری لە بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان لەهەرێمی کوردستان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share