لەسەر بەردەوامی هەڕەشەکانی داعش ئەڵمانیا مانەوەی لە عیراق درێژدەکاتەوە

دوێنێ 29ی تشڕینی یەکەم ئەڵمانیا و ئەمریکا لە دوو پەیامی جیاوازدا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی داعش لە عێراق هەڕەشەی جدییە و ئەڵمانیاش لە ڕێگەی پەرلەمانەوە مانەوەی خۆی لە عێراق درێژکردەوە.

بەپێی ئەو یاداشتەی کە پەرلەمانی ئەڵمانیا بە دەنگی 431 پەرلەمانتار قبوڵی کردووە، ئەڵمانیا لە ڕوی سەربازی و گەشەپێدانی توانای هێزە عێراقییەکانەوە تا دوو ساڵی دیکە لە عێراق دەمێنێتەوە.

بەپێی یاداشتی قبوڵکراو بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق هێزەکانیان تا 31 ی کانوونی دووەم واتە لە ئێستاوە تا 15مانگی دیکە لە عێراق چالاکیان دەبێت.

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دژایه‌تی داعش درووستیكردووه‌، 500 سه‌رباز و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌ عێراقدا ئه‌ركه‌كانیان راده‌په‌ڕێنن.

هاوکات دوێنێ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، رێکخراوی تیرۆریستی داعش تاوەکو ئێستاش هەڕەشەیە لەسەر سەقامگیری و گەشەسەندنی عێراق و ناوچەکە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەبارەی کوشتنی پێنج کەس لەلایەن داعشەوە لە رۆژهەڵاتی عێراق لە هەفتەی رابردوودا، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەی باڵیۆزخانەکەدا هاتووە “ئەمریکا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە وەحشیگەرانەیە دەکات کە رێکخراوی تیرۆریستانی داعش دژبە ئەندامانی هۆزی بەنی کەعب لە پارێزگای دیالە لەم هەفتەیەدا ئەنجامی دا”.

بابەتی پێشتر

پەکەکە تەقاندنەوەی بۆرییەکی نەوتی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

لە هێرشێکی داعشدا لە نزیک جەلەولا کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی: دانیشتنی پەرلەمان لە چاوەڕوانی هاتنی پەرلەمانتاران و تەواوكردنی نیسابدایە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەكەیانەوە ئامادەكردنی تەواو بووە و ڕونیشیدەكاتەوە، دانیشتنی ئەنجومەن تایبەت بە دەنگدان…
Total
0
Share