وەزارەت هۆشداری دەدات.. كەمتر لە 50%ی وەرگیراوانی زانكۆ و پەیمانگاكان ‏پەیوەندییان بە بەشەكانیانەوە كردووە

تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەیوەندیی نەكەن، مافیان دەفەوتێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا هۆشداری دەدات بەو وەرگیراوانەی زانكۆ و پەیمانگاكان كە تا ئێستا پەیوەندییان بەو بەشەوە نەكردووە كە وەرگیراون، تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەیوەندی بكەن، ئەگەرنا، ناویان لە وەرگیراواندا دەسڕێتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە ئاگادارییەکدا داوا لەسەرجەم وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندنى 2021-2022 دەکات، “پێویستە تاوەکو سەرەتاى هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بەو بەش و کۆلێژانە بکەن کە ناویان لە سیستمى وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) گەڕاوەتەوە، چونکە بەپێی داتاکانى تۆمارى زانکۆکانى کوردستان کە لەبەردەست وەزارەتەکەماندایە، تاکو ئێستا کەمتر لە (٥٠%)ى وەرگیراوان پەیوەندییان بە شوێنى وەرگیراوى خۆیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان کردووە”.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دووپاتیشدەکاتەوە، “هەر وەرگیراوێک تاوەکو هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکەیەوە نەکات، بەپێچەوانەوە ناوى لە لیستى وەرگیراوانى ئەمساڵ دەسڕێتەوە و ناتوانێت دەست بە خوێندن بکات”.

پێشتر پرسی وەرگرتن و ناوهاتنەوەی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان گرفتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لێكەوتەوە، دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشێكی زۆری گرفتەكانی چارەسەر كرد.

بابەتی پێشتر

چەند كەسێك هەوڵیانداوە خانوبەرەی جووەكان بفرۆشن و دادگای بابل سزایاندەدات

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: حكومەتی هەرێم ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەران دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share