پاداشتی کۆتایی خزمەتی خانەنشینانی عێراق خەرجدەکرێت

ئەمڕۆ دەستەی نیشتمانیی خانەنشینی عێراق خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتگوزاریی بۆ ئەو فەرمانبەرانە راگەیاند کە لە مانگی ئایاردا خانەنشین دەبن.

حوسام عەبدولستار، یاریدەدەری بەڕێوەبەری دەستەی نیشتمانیی خانەنشینی عێراق لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”لە درێژەی رێکارەکانی دەسەتەکەمان کە بریتین لە ئاسانکردنی رێکارەکان و خەرجکردنی شایستەی خانەنشینان، خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی رادەگەیەنین لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا پێنج هەزار و 740 کەس سوودمەندن و داوای لەو کەسانە کرد کە نامەی وەرگرتنی ئەو پاداشتەیان پێگەشتووە، لەگەڵ بانکەکاندا پێداچوونەوە بەو نامانەدا بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەکەیان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: هیچ بەڵگەیەک نییە سووتانی قەیسەریی هەولێر پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت

بابەتی دواتر

چرۆ حەمەشەریف: پێش پشووی بەهارە دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی ناکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share