ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، لە هەفتەی رابردوو، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەرێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەوە خراوەتەڕوو، هەفتەی رابردوو، هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، کە لە هەشت دەوڵەتەوە بووە، بە تێکڕا پێنج ملیۆن و 708 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، بەراورد بە هەفتەی رابردوو 930 هەزار بەرمیل زیادیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 75 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، بەراورد بە هەفتەی پێشوو، 360 هەزار بەرمیل رۆژانە کەمیکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی هەفتەی رابردوو، کەنەدا گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ ئەمریکا، کە بە تێکڕا چوار ملیۆن و 261 هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کردووە، پاش ئەویش مەکسیک دێت، بە تێکڕای 360 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، دواتر مەکسیک دێت، بە تێکڕای 256 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.