پەرلەمانتارێك: تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای بودجە دوادەكەوێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕگەی تایبەت بە پڕكردنەوەی لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەدا دواخرا و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، دەبێتەهۆی دواكەوتنی تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای بودجە.

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە دواخستنی بڕگەی دووەم لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمرۆ کە بریتی بوو لە دابەشكردنی پەرلەمانتارانی نوێ (ئەوانەی دوای دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر دەستبەكاربوون) بەسەر لیژنەكاندا.

وتیشی، “تاکو ئەو پەرلەمانتارانە دابەشنەبن بەسەر لیژنەکاندا، ناتوانرێت یاسای بودجەش لە ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێبكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت”.

دوای کۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان، کە زیاتر لە مانگێکی خایاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی بە ئەنجامدانی دانیشتنەکانی كردەوە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیارە ساڵی یاسادانانی پەرلەمان 64 دانیشتن ئەنجامبدرێت، کە لەهەر وەرزێکی یاساداناندا دابەشدەکرێت بەسەر 32 خول و ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی پشووی نێوان هەردوو خولی یاسادانان، بەڵام تا ئێستا لە ماوەی ساڵی یەکەمدا تەنها 27 دانیشتن ئەنجامدراون کە زۆربەیان لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوودا بووە.

بابەتی پێشتر

عەلی قەرەداغی: وەرگرتنی دیاری لەلایەن پزیشكانەوە لە كۆمپانیاكانی دەرمان بەرتیلە

بابەتی دواتر

ماددەیەکی ژەهراوی لە کلێنسی تەوالێتدا مەترسیی لەسەر ژیانی نەهەنگەکان دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share