قوباد تاڵەبانی: مووچە مافێکی دەستووریی هەرێمە

قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، “مووچە مافێکی دەستووریی هەرێمی کوردستانە”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، لە رابردوو هەمیشە دۆسیەی کورد وەکو هەڕەشەیەک بۆ ناوچەکە سەیرکراوە، بەڵام ئێستا وڵاتانی عەرەبی، ناوچەکە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش هەموو گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کورد هەڕەشە نییە، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ پێکەوەژیان و دیموکراسیبوون.

وتیشی، “مووچە مافێکی دەستووریی هەرێمە و دەبێت بچەسپێت”.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی وت، “دۆسیەی گەورەی کورد چەسپاندنی مافە دەستوری و یاساییەکانیەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share