یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا وەڵامی یەكێتیی تۆپی پێی ئوردنی دایەوە و ئاشكرایكرد، گۆڵچییەكەی ئێران پشكنینی بۆ كراوە و ژنە.
پاش ئەوەی گۆڵچییەكەی ئێران بەرامبەر ئوردن ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد، یەكێتیی تۆپی پێی ئوردن لای یەكێتیی ئاسیا سكاڵای لەسەر گۆڵچییەكەی ئێران تۆماركرد و داوای پشكنینی بۆ كرد، بەگومانی ئەوەی پیاو بێت نەك ژن.
دواجار یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا ئاشكرایكرد، گۆڵچییەكەی ئێران ناوی “زوهرا كودیی”یە و هیچ كێشەیەكی نایاسایی نییە.
یەكێتییەكە ئاماژەی بەوەشدا، ئەمە چەندین جارە ئەو گۆڵچییە ڕووبەڕووی ئەو كێشەیە دەبێتەوە و پێشتریش پشكنینی بۆ كراوە.
گۆڵچییەكەی ئێران پێشتر لە لێدوانێكیدا لەسەر شێواز و ڕووخساری ڕایگەیاندووە، ”هەموو تاوانی من ئەوەیە كە جوان نیم”.